Ali Kemal Akan
21 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2023
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری جەزائیر، عەبدولمەجید تەبون لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی تەبون لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغان ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات.
لە دیدار و کۆبوونەوەکانی سبەیدا لە ئیستانبوڵ تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەکی بەرفراوان دەکرێن.
هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکرێت لەبارەی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.