Emre Aytekin
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
میناپۆلیس - A
ئیلهان عومه‌ر كه ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز سۆماڵییه، له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌رایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا له ویلایه‌تی مینیسۆتا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
ئیلهان عومه‌ر، به بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌رایی پێنجه‌مین ناوچه‌ی دیموكراته‌كان، ده‌بێته كاندیدی پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی نیوه ماوه كه تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ئه‌ندامبوون له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئیلهان عومه‌ر كێبڕكێی کرد له‌گه‌ل كاندیده به‌هێزه‌كان وه‌ك سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ویلایه‌ته‌كه، ئاندرسۆن كیلیهر.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیلهان عومه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا كه ده‌نگده‌رانی لیبراڵ-دیموكراتن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت. ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره گه‌نجه 36 ساڵه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بباته‌وه ده‌بێته یه‌كه‌م موسڵمانی سۆماڵی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكادا.