Beraa Göktürk
12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لەسەر بانگێشتی فەرمی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆسێپی کۆنتی سەردانی تورکیا دەکات.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەی جۆسێپی کۆنتی-دا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەروەها چۆنیەتی پتەوترکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێن.
ئاماژەی بەوەیشکردووە کە هەردوولا بیرورا ئاڵوگۆڕ دەکەن سەبارەت بە پرسەکانی ئێستای هەرێمیی و نێودەڵەتی لەسەروویانەوە دۆسیەی لیبیا.
جۆسێپی کۆنتی لە ئەیلوولی ٢٠١٩دا بەسەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا هەڵبژیردرا و ئەمە یەکەمجارە وەک سەرۆکوەزیران سەردانی تورکیا دەکات.