Zana Natık Kerem
09 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەسەردانێکی فەرمی بەرەو ئیمارات بەڕێکەوتووە.
چاوەڕان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ ئیمارات، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.
دوێنێ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاندبوو کە عێراق خواستی ھەیە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ ئیمارات لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانیی، هەروەها وەبەرھینان و وزە پتەوتر بکات.