Muhammet Torunlu
09 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2022
هەولێر - AA
باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن، حەسەن موارد مەرجان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆبووەتەوە.
حەسەن موارد مەرجان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەر وێنەیەکی خۆی و بایدنی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی "سەرۆک بایدن لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ پێشوازیی لێکردم".
باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن راشیگەیاندووە کە دیدارەکە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچووە.
جێی ئاماژەیە، ئەم دیدارە بە یەکەم دیداری جۆ بایدن لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان دادەنرێت لەوەتەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، هاوکات بەهۆی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بایدن پێشوازیی لە هیچ نێردەیەکی دیپلۆماتیی بیانی نەکردووە.