Hemn Baban
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2019
هه‌ولێر-AA
بۆ چه‌ندین دانیشتن له‌سه‌ر یه‌كتر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نابێت و نه‌گه‌یشتنی یه‌كێتی و پارتی به رێككه‌وتن به بیانوو ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاش ته‌واوبوونی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سەرۆکی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان كه خاوه‌نی 45 كورسییه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست و تێیدا تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه.
ئومێد خۆشناو بۆ راگه‌یاندنه‌كان رایگه‌یاند" له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان كرا و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككاره یاساییانه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان گرتیانه‌به‌ر پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی كه رێككه‌وتین له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كیی هه‌یه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ راگرتنی یاسای دابه‌شكاریی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تا ده‌بینه خاوه‌نی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌نێو خه‌ڵك، سوپاس بۆ خوا كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره سێی خولی به‌هاره خوێندنی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و پڕۆژه یاسایه كرا و پڕۆژه‌كه ئاراسته‌ی لێژنه‌ی یاسایی كرا و ئومێد ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و پڕۆژه‌یه ببێته یاسا".
گوتیشی "هه‌موو پڕۆسه‌كه پڕۆسه‌یه‌كی نیشتمانییه و ده‌خوازێت كه كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانیی له‌سه‌ر هه‌بێت و تا ئه‌م كاته 68 په‌رله‌مانتار واژووییان بۆ كردووه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی كه باوه‌ڕیان وایه گرنگه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كارابكرێته‌وه كاربكه‌ن و سه‌رنج و تێبینیهكانییان له لێژنه‌ی یاسایی بخه‌نه روو بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت".
خۆشناو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ره‌تیشی كرده‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لایه‌نگیریی كردبێت له‌پێشخستنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا و گوتیشی" ئه‌و بابه‌ته واته دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌ك دوو فراكسیۆن نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موومانه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ئه‌وه‌شی گوت "پاش ئه‌و هه‌موو مانگه چاوه‌ڕوانی ئێستا كاتی خۆیه‌تی ئه‌و پڕۆژه هێنراوه‌ته په‌رله‌مان و ده‌بوو زووتریش كاری له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نها پڕۆژه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه، به‌ڵكو پڕۆژه‌ی 68 په‌رله‌مانتاره".
ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها گوتیشی "باسكردن له جێگری دووه‌م و سێیه‌م هیچ باسێكی لێوه‌نه‌كراوه و سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌ك جێگری ده‌بێت به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی هه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری نه‌كردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كه به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی یه‌كێتی و پارتی به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكییان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی، ئومێد خۆشناو گوتی" ناخوازیین فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌و پڕۆژه‌یه به‌دوور بێت، به‌ڵام ئیتر هه‌نگاوه یاساییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و به‌نه‌هاتنی ئه‌وانیش به‌دڵنیاییه‌وه رێككاره یاساییه‌كان راناگیرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌م خوله‌دا له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت تا ده‌بینه خاوه‌نی ده‌ستوور، ئه‌و كات له ده‌ستووردا دیاری ده‌كرێت كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌نێو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ئاینده یان له نێو خه‌ڵكه‌وه".