Gülşen Topçu,Hemın Othman Mohammed
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
به‌غدا - AA
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پلانی داناوه وڵات له رێگه‌ی هێڵی ئاسنینه‌وه به توركیاوه ببه‌ستێته‌وه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، عه‌بدوڵڵا لعێبی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له ته‌له‌ڤیزیۆنێكی تایبه‌تدا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له عێراقه، باسی له پلانه‌كانی كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق كرد.
عه‌بدوڵڵا لعێبی باسی له‌وه كرد كه كۆمپانیاكه دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ی به‌سه‌ریدا هات چووه‌ته قۆناغی باشبوونه‌وه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له چوارچێوه‌ی قۆناغه‌كه‌دا مه‌ودای نێوان به‌سره-به‌غدا له 10 كاتژمێره‌وه دابه‌زیوه بۆ حه‌وت كاتژمێر. هێڵی ئاسنینی نێوان پاڵاوگه‌ی بێجی و سامه‌را كراوه‌ته‌وه، پلانیشیان هه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هێڵی ئاسنین بۆ شاره‌كانی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین رابكێشن.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد كه پلانیان هه‌یه بۆ راكێشانی هێڵی ئاسنین بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌نیازن وه‌ك وه‌زاره‌ت له قۆناغی داهاتوودا عێراق و توركیا له رێگه‌ی هێڵی ئاسنینه‌وه به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه.