Zana Natık Kerem
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ھەولێر – AA
ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیھانی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.
عەلی قەرەداغی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا و رایگەیاندووە: "لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، زۆر بە روونی ئەو دەرکەوت کە براوەی راستەقینە گەلی تورکیایە، ھەروەھا ئەم ھەڵبژاردنە دیموکراسییە کە بە پاک و بێگەردی و شەفافییەت بەڕێوەچوو، بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە لەسەر ھێز، سووربوون و ئیرادەی گەلی تورکیایە بۆ ئایندەیەکی باشتر بۆ وڵاتەکەیان".
لە پەیامەکەدا ھاتووە: "پیرۆزبایی لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان و گەلی تورکیا دەکەین، بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەییەی کە بەدەستان ھێناوە، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، رەنگدانەوەیە لەسەر پابەندبوونی ئێوە بە پڕەنسیپەکانی ئیسلام و دیموکراسیی، ھەروەھا سەرخستنی ئیرادەی گەلی تورکیا دەبێت".
ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیھانی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بەبۆنەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی خولی ٢٨هەمینی پەرلەمانی تورکیا کە لە ١٤ی ئایاردا لەگەڵ گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە.
عەلی قەرەداغی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەو باوەڕەدان تورکیا لە سایەی سەرکردایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر بەرەو پێش دەچێت و رایگەیاندووە: "بەردەوام ئامادەین، پەیوەندییەکان لە نێوان یەکێتیی جیھانی زانایانی موسڵمان و دامەزراوەکانی تورکیا پتەوتر بکەین".