Mazın Asad
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
غوتەی رۆژھەڵات - AA
لە ھێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر ناوچەی غوتەی رۆژھەڵاتی گەمارۆدراو لە ماوەی ٤١ رۆژدا، لانی کەم ٤١٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی بەرگری شارستانی لە غوتەی رۆژھەڵاتەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەتووە، لە ھێرشە چڕەکان لە بەرواوری ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ تاکو ٥ی شوباتی ٢٠١٨دا ٣١٩ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە.
لەو ژمارەیە، ١٩٦ کەسیان پیاو، ٥٠ کەسیان ئافرەت، ٧٠ کەسیان منداڵ و سێ کارمەندی بەرگری شارستانی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان گیانیان لەدەست دا.
لە ئاکامی ھێرشەکانی سەر غوتەی رۆژھەڵات لە ماوەی ٣٩ رۆژدا ھەزار و ٧١٧ کەس بریندار بوون کە ٧٨٨ کەسیان پیاو، ٥٢٣ کەسیان ئافرەت و ٥٢٣ کەسیان منداڵ و ١١ کەسیشیان کارمەندی بەرگری شارستانین.
لە لایەکی دیکەوە بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی غوتەی رۆژھەڵات، لە ھێرشەکەی دوێنێی رژێمەکەی ئەسەددا بۆ سەر غوتەی رۆژھەڵات ٧٤ سڤیل و لە ھێرشەکەی ئەمڕۆشدا ٢٣ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا.
بەم پێیەش لە ماوەی ٤١ رۆژدا بەھۆی بۆردومانەکانی سەر غوتەی رۆژھەڵات ٤١٦ کەس گیانیان لەدەست داوە و چارەنووسی بریندارەکانیش دیار نییە.
غوتەی رۆژھەڵات لە رێککەوتنەکانی ئاستانادا بە ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی راگەیەندراوە، بەڵام رژێمەکەی ئەسەد کە رووسیا گەرەنتی دەکات، لە مانگی نیسانی پارساڵەوە گەمارۆی سەر ئەو ناوچەیەی توندتر کردووە و، ماوەی چەند مانگێکیشە ھێرشەکانی چڕکردووەتەوە.
لەو ناوچەیەدا کە قەیرانی مرۆیی قووڵبووەتەوە، زیاد لە ھەزاران کەسی نەخۆش کە سەدانیان بەپەلەن لە چاوەڕوانی گواستنەوەدان.