Şenhan Bolelli
05 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2022
مه‌درید-AA
فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له فڕۆكه‌خانه‌ی خێرێز دێلا فرۆنتێرای ئیسپانیاوه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كۆڵن له ئه‌ڵمانیا فڕیبوو، له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی ڤێنتسپۆڵیس سه‌ربه لاتیڤیا كه‌وته نێو ده‌ریای بهڵتیكهوه.
له هه‌واڵێكدا كه له رۆژنامه‌ی ئافتۆنبڵادتی سویدیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه تایبه‌ته‌كه كه له جۆری Cessna 551 بووه كه له نه‌مسا تۆماركراوه، له ده‌ریای به‌ڵتیك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، تیمه‌كانی رزگاركردن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
له‌و زانیارییانه‌شدا كه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه دراون، ئاماژه به‌وه كراوه، فڕۆكه‌كه به‌ر له‌وه‌ی به‌سه‌ر ده‌ریای به‌ڵتیكدا تێپه‌ڕێت، دوو جار به‌سه‌ر پاریس و كۆڵندا گه‌ڕاوه و دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه بنیشێته‌وه، رووی له ده‌ریای به‌ڵتیك كردووه و زۆر به‌په‌له خێرایی و ئاستی به‌رزایی له‌ده‌ستداوه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندن له فه‌رمانگه‌ی ده‌ریاوانیی سوید، یۆهان واڵسترۆم ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فڕۆكه جه‌نگییه ئه‌ڵمانی و دانیماركییه‌كان هه‌وڵیانداوه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانی فڕۆكه تایبه‌ته‌كه بكه‌ن به‌ڵام له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت فڕۆكه تایبه‌ته‌كه چوار كه‌سی تێدا بووبێت و هه‌ریه‌ك له سوید، لاتیڤیا و لیتوانیا كه‌شتی و هێلیكۆپته‌ریان بۆ شوێنی رووداوه‌كه ناردووه.