Emre Aytekin
15 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2023
پەکین - AA
فڕۆکەیەک بە ٦٨ سەرنشین و چوار کارمەندەوە لە ناوچەی پۆخارا ناوەڕاستی نیپال کەوتە خوارەوە.
رۆژنامەی کاتماندۆ پۆست بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە جۆری "ATR 72"ی سەربە هێڵی ئاسمانیی "Yeti" کە لە کاتماندۆ-ی پایتەختەوە بەرەو ناوچەی پۆخارا فڕی بوو لە نزیک دۆڵی رووباری سێتی کەوتووەتە خوارەوە.
گوتەبێژی هێڵی ئاسمانیی "Yeti"، سودارشان بارتاولا رایگەیاند، فڕۆکەکە ٦٨ سەرنشین و چوار کارمەندی هەڵگرتووە.
سودارشان بارتاولا ئەوەیشی خستەڕوو کە ١٠ لە سەرنشینان هاووڵاتیی بیانین و دوو منداڵی ساوا لەنێو سەرنشینەکاندا بوون.
سەرۆکوەزیرانی نیپال، پوشپا کەمال دەهال داوای لە هێزە ئەمنییەکان و خەڵک کرد، پاڵپشتی هەوڵەکانی رزگارکردن بکەن لە ناوچەکەدا.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە کەناڵی فەرمی نیپال بڵاوی کردووەتەوە، دەردەکەوێت بڵێسە و دوکەڵ لە فڕۆکەکە دەردەچێت کە لە دامێنی چیای هیمالایا کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، تەرمی ژمارەیەک لە سەرنشینەکان لە شوێنی رووداوەکە دۆزراونەتەوە.