Ramal Abdullah Mahmood
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2017
دۆحە – AA
دەستەی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی قەتەر رایگەیاند، ئەو راگەیەنراوەی باس لە تەرخانکردنی رێڕەوی ئاسمانی بەپەلە دەکات بۆ فڕۆکەکانی قەتەر لە لایەن سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسرەوە دوورە لە راستییەوە.
لەمبارەوە دەستەی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی قەتەر لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "ئەو هەواڵەی کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی SPAی سعوودی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە تەرخانکردنی رێڕەوی ئاسمانی بەپەلە بۆ فڕۆکەکانی قەتەر لە کایەی ئاسمانی ئەو وڵاتانەی گەمارۆیان خستۆتە سەر قەتەر، دوورە لە راستییەوە. ئەو وڵاتانە وەک چۆن لە کاتی داسەپاندنی سزاکانی دەستەی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی هیچ ئاگاداریان نەکردوونەتەوە، لەمبارەیەیشەوە بە هیچ جۆرێک ئاگاداریان نەکردوونەتەوە".