Serdar Bıtmez,Mehmet Nuri Uçar
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
دەوحە - AA
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر لولوا ئەلخاتر، لەگەڵ باڵيۆزى توركيا لە دەوحە مستەفا گۆكسو، تاوتوێى پێشهاتەكانى ناوچەكەيان كرد.
ئەلخاتر، لە بڵاوكراوەيەكيدا لە رێگەى هەژمارى خۆى لە تويتەر، رايگەياند لەگەڵ باڵيۆزى توركيا لە دەوحە مستەفا گۆكسو، تاوتوێى پەيوەندى دوو قۆڵى و پێشهاتەكانى ناوچەكەمان كرد.
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر، خۆشحاڵى خۆى لەو كۆبوونەوەى كە لەگەڵ باڵيۆز گۆكسو ئەنجاميداوە دەربڕى.