Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
پاریس
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، برنارد کازانۆڤ بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەكان لە چەند شوێنێکی ھەستیار لە پێش ئەنجامدانی یارییەکانی یۆرۆی ٢٠١٦.
کازانۆڤ بە نووسراوێک رایگەیاند کە داوای لە گشت پارێزگارەکان کردووە کە فرۆشتن و ھێنانی خورادنەوە کحولییەكان لە پێش ئەنجامدانی یارییەكان لە چەند شوێنێکی ھەستیار قەدەغە بکەن بۆ ئەمەش ریوشوێنی پێویست بگرنەبەر.