Sarmand Hameed
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق، لەیس مەجید حسێن رایگەیاند، قەڵای کەرکووک لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە خراوەتە لیستی کاتی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە.
لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەی بەشی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق، ئەحمەد کازم رایگەیاند، رێکخراوی یونسکۆ لەم دواییانەدا قەڵای کەرکووکی خستە لیستی کاتیی شوێنەوارەکانی جیهان، ئەمەش بەهۆی گرنگی قەڵاکەوەیە لەڕووی ئەو فرە کولتوورییەی کە تیایدایە لەوانە مزگەوتی پێغەمبەر دانیال هەروەها مزگەوتی گەورە و مزگەوتی عوریان هەروەها بوونی کڵێسای کلدانی ئوم ئەحزان.
ئەحمەد کازم ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو بڕیارەی یونسکۆ لەوەوه سەرچاوەی گرتووە کە قەڵای کەرکووک بەهایەکی جیهانیی گرنگی لە رووی رۆشنبیرییەوە هەیە، و لەسەر پێوهرەکانی رۆشنبیری و دەگمەنی شارستانییەتی زیندوو ئەو بڕیارە دراوە چونکە قەڵای کەرکووک نموونەی باڵایە لەڕووی جۆری بنیاتنان و ئەندازەیی و دەرخەری قۆناغێکی گرنگە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا.
جێی ئاماژەیە، قەڵای کەرکووک چەند یەکەیەک لەخۆ دەگرێت لەوانەی بازاڕی قەیسەری و گومەزی سەوز کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ئەتابەگی (ساڵی ٧٥٢ی کۆچی) لەگەڵ چەند خانوویەکی کولتووریی.