Hemın Othman Mohammed
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵكردنی ئاڵای كه‌ته‌لۆنیای سه‌ربه‌خۆ له یاری نێوان یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه و سڤیلیادا، كه له كۆتایی جامی شاهانه‌دا له یاریگای ڤیسینتی كاڵدیرۆنی ئیسپانیا رووبه‌ڕوو یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئاژاوه دروست بوو.
لێدوانی پارێزگاری مه‌درید كۆنسێبسیۆن دانكاوسا كه رایگه‌یاندبوو رێگه نادات له یاری كۆتایی جامی شاهانه‌دا كه له 22ی ئایاردا به‌ڕێوه ده‌چێت ئاڵای كه‌ته‌لۆنیای سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبكرێت و پۆلیس دووجار لایه‌نگران ده‌پشكنێت له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌یاندا بۆ یاریگاكه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌یان نیشان دا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمی كه‌ته‌لۆنیا كارلس بوتشدمون رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی ئیدانەكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵای كه‌ته‌لۆنیای سه‌ربه‌خۆ كه پێشێلكردنێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئازادی راده‌ربڕین، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا ناڕۆن بۆ ته‌ماشاكردنی یاری كۆتایی".
گوته‌بێژی پارتی چه‌پی كۆماری كه‌ته‌لۆنیا جوان تاردا رایگه‌یاند، پێویسته به‌هۆی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه به‌رشه‌لۆنه به‌شداری یارییه‌كه نه‌كات.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمی كه‌ته‌لۆنیا ئۆریۆل جهنگوێراس، كه له هه‌مان كاتدا وه‌زیری ئابوورییه گوتی: "ئاڵای كه‌ته‌لۆنیای سه‌ربه‌خۆ ئاڵایه‌كی دیموكراتییه و پێویسته هه‌موولایه‌ك رێزی بگرن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵكردنی ئاڵای كه‌ته‌لۆنیای سه‌ربه‌خۆ له یاری كۆتایی جامی شاهانه‌دا، بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "یانه‌ی تۆپی پێی به‌رشه‌لۆنه، ئه‌و بڕیاره به هێرشێك ده‌زانێت بۆسه‌ر ئازادی راده‌ربڕین كه بنه‌مای مافی ئازادی بیروڕا و بۆچوونی هه‌ر تاكێكه كه له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا ناسێندراوه".
یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیا داوای له پارێزگا مه‌درید كرد به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، خۆی به‌دوور بگرێت لێدوانی نادروست و هاوكاری یانه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی یاری كۆتایی شاهانه به باشی به‌ڕێوه بچێت.