Dildar Baykan
25 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2019
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی یه‌كه‌م هه‌وڵی فه‌رمی دیموكراته‌كان بۆ راگرتنی گوتی: "چه‌ند خراپه بۆ وڵاته‌كه‌مان!".
هه‌ر دوای لێدوانەكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پێلۆسی كه رایگه‌یاندبوو، یه‌كه‌م هه‌وڵی فه‌رمییان ده‌ستپێكردووه بۆ راگرتنی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ وهبیریهێناوهتهوه كه كۆبوونه‌وه‌كانی خولی ٧٤همینی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیپێكردووه و نووسویه‌تی "ئه‌مڕۆ رۆژێكی گرنگه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. كاری زۆر و سه‌ركه‌وتنی زۆر هه‌یه و دیموكراته‌كان به مه‌به‌ست ئه‌مه‌یان هه‌ڵگرتووه بۆ دوایین سات و ده‌یانه‌وێت ئه‌م كارانه له‌بارببه‌ن و له به‌های كه‌م بکه‌نه‌وه. زبڵدانی راوی جادووگه‌ر. چه‌ند خراپه بۆ وڵاته‌كه‌كان!".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دیموكراته‌كان هێشتا ناوه‌ڕۆكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئه‌نجامی داوه نه‌بینیوه و له‌وباره‌وه ده‌سته‌واژه‌ی "ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر سه‌رۆك"ی به‌كارهێنا.
- بانگه‌شه‌كانی جۆ بایدن له ئه‌مریكا
رۆژی هه‌ینی رۆژنامه‌ی Wall Street Journal ی ئه‌مریكی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، دۆناڵد تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا كه مانگی تهمووز له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئه‌نجامی دابوو، داوای له‌و وڵاته كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كوڕه‌كه‌ی جۆ بایدن-ه‌وه بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌وه رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ پرەنسیپەكاندا گونجاو بووه و گوتی: "گرنگ نییه له‌گه‌ڵ زێلێنسكی باسی چیم كردووه. پێویسته كه‌سانێك له بایدن بكۆڵنه‌وه".
دوێنێش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكی ئۆكراینای راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها لێكۆڵینه‌وه له جۆ بایدن و خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، پشتگیری‌یان ده‌كات. ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له‌وباره‌وه رایگه‌یاند، به‌رله په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، بڕێ 400 ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ ئۆكراینا هه‌ڵپه‌ساردووه.
راگه‌یه‌نراوه كه ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی داوه ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بڵاوبكرێته‌وه.