Atila Altuntaş
22 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2023
ستۆكهۆڵم- AA
كاری ئیستیفزازیی لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە له سوید کە تیایدا توركیا و سەرکۆمارهكهی، رەجەب تەیب ئەردۆغانیان کردە ئامانج، پرۆتستۆ كرا.
چالاکییەکە کە لەلایەن سەرۆکایەتیی یه‌كێتیی دیموكراته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سوید رێکخرابوو، لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندەران کە ئاڵای تورکیایان هه‌ڵكردبوو ئیدانەی رێگه‌دانیان به سه‌ركرده‌ی پارتی ئاڕاسته‌ی توند (سترام كورس)ی راستڕه‌وی توندئاژۆ، راسموسن پاڵودان-ی دانیماركی كرد كه له هه‌مان رۆژ و له هه‌مان شوێن قورئانی پیرۆزی له نزیك باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵم، سووتاندبوو.
سەرۆکی لقی سویدی یه‌كێتیی دیموكراته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئۆزه‌ر ئه‌كه‌ن لە لێدوانێکدا بەناوی گرووپەکەوە رایگەیاند: "ئێمە ئیدانەی ئەو ئیستفزازە ناشرینە ده‌كه‌ین کە لە ١١ی كانوونی دووه‌م لە شارەوانی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەدژی سەركۆمارمان، ئەردۆغان ئەنجامدرا و خوازیارین تاوانباران رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
ئۆزه‌ر ئه‌كه‌ن وێڕای ئاماژەدان بەوەی سه‌رجه‌م ئەو ئیستفزاز و سووکایەتی و هێرشە بێڕهوشتانانه لەژێر ناونیشانی "ئازادی رادەربڕین" رێگەپێدراوە و رایگه‌یاند: "ئەم هێرشانە هەندێکجار لەلایەن میدیاوه ئەنجامدەدرێن و هەندێکجاریش لەلایەن لایەنگرانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجامدەدرێن. وەک ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مه به‌س نه‌بێت، كاری ئیستیفزازی سووتاندنی كتێبی پیرۆزمان، قورئانی پیرۆز له نزیك باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دەمانەوێت بە زووترین ئه‌م كارانه بوەستێندرێن و پەیوەندی باشی نێوان سوید و تورکیا وەک جاران بەردەوام بێت".
ئه‌كه‌ن رەخنەی توندی لە شێوازی نیشاندانی سەركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان گرت كه وەک ئه‌وه‌ی دوژمنی کورد بێت نیشاندراوه و گوتی: "منیش کوردم، بەرپرسی لقی ژنانمان کوردە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئەندامی کوردمان زۆرە. سه‌ركۆمارمان دەنگی نیوه‌ی كورد له توركیا بەدەست دەهێنێت. سەرەڕای ئەمەش میدیاکانی سوید سه‌ركۆمارمان وەک دژە کورد نیشان دەدەن و تێڕوانینێکی نادادپەروەرانە و درۆ به‌رهه‌م ده‌هێنن".
گرووپێک لە لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، لەبەردەم شارەوانی مێژوویی ستۆکهۆڵم گردبوونه‌وه، بووکەڵەیەکیان له قاچه‌كانیه‌وه به ستوونێكی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه‌دا هه‌ڵواسیبوو كه به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیان چوواندبوو، دواتر ڤیدیۆكه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبوویه‌وه.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە لە هەژمارەكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پەیوەست بە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە بڵاوکرابوونه‌وه، ئه‌وه بینرابوو کە بە ژێرنووسی تورکی هەڕەشە له تورکیا و سەركۆماری وڵاته‌كه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ده‌كرێت.