14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
نورسوڵتان – AA
ژنێكی ته‌مه‌ن ٨٢ ساڵ كه له كازاخستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ببوو، چاكبووه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی كازاخستان، یهلجان بیرتانۆڤ رایگه‌یاند، ژنێكی ته‌مه‌ن ٨٢ ساڵ كه به ده‌ست چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ببوو و له ٢٢ی ئاداره‌وه خرابووه ژێر چاودێری پزیشكییەوە، چاكبووه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
تاكو ئێستا ١٣٨ تووشبووی كۆرۆنا له‌و وڵاته چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌زار و ٩١ كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون و ١٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.