A. Eda Ünlü Özen
07 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) و سوپای توركیادا له قه‌ندیل، به‌رپرسی پێكهاته‌ی ژنانی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌ژه‌كه، ئایفه‌ر كۆردو كرایه ئامانج كه ناوی له لیستی سووری داواكراواندابوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر به‌رپرسانی باڵای رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا كه به هه‌ماهه‌نگیی میت و سوپای توركیا ئه‌نجامدرا، به‌رپرسی پێكهاته‌ی ژنانی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌ژه‌كه، كرایه ئامانج.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و زانیاریه هه‌واڵگریه‌ی میت ده‌ستیكه‌وتووه، به‌رپرسی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌ژه‌كه و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، ئایفه‌ر كۆردو كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی ''به‌سه ئه‌رزینجان''ه و له ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كه‌دا كراوه‌ته ئامانج، ناوی له لیستی سووری داواكراواندابووه.
ئایفه‌ر كۆردو له سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوو په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه كردووه و له لوبنان و سووریا په‌روه‌رده‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی له سه‌رده‌سته‌ی په‌كه‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان-ه‌وه وه‌رگرتووه و ئه‌ندامی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی ژنانی په‌كه‌كه بووه.
ئایفه‌ر كۆردو كه باڵاترین به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌ژه‌كه بووه هاوكات به‌رپرس بووه له مه‌شقپێكردن، ئهركداركردن، رێكخستن و ئاراسته‌كردنی هه‌موو ژنانی په‌كه‌كه، كه هولیا ئۆران ''به‌سه هۆزان'' و نوریه كهسبیر ''سۆزدهر ئا‌ڤێستا'' یان له‌نێودابووه كه به‌رپرسانی باڵای رێكخراوه‌كه‌ن.