Stipe Majic,Lejla Bıogradlıja,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
زاگرێب - AA
حكوومه‌تی كرواتیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری 12 F-16 Barack له ئیسرائیل.
حكوومه‌تی كرواتیا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، ئاندرێج پلهنكۆڤیچ كۆبۆوه و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری 12 F-16 Barack له ئیسرائیل.
پلهنكۆڤیچ به میدیاكارانی راگه‌یاند كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی پڕۆژه‌یه‌كی ئێجگار گرنگه بۆ سوپای كرواتیا و گوتی: "به گونجاوترین شێوه بڕیارمان له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریه‌دا له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دروست كراون. كاروانی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیانه‌ی پێمان ده‌گه‌ن له‌گه‌ڵ ستانده‌ره‌كانی ناتۆ ده‌گونجێن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كرواتیا وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ له پێناو پاراستنی خۆی، سوپاكه‌ی به‌هێز دەكات و گوتی: "بڕیاری كڕینی فڕۆكه، بڕیارێكی ستراتیجییه".
کڕینی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیانه كه بڕیار وایه ٢٥ ساڵ لە ریزی سوپای كرواتیادا خزمەت بکەن، ٣٨٦ ملیۆن یۆرۆی پێویسته.