Erbil Başay
11 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2022
به‌رلین – AA
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئۆكراینا و فه‌ڕه‌نسا له میانی دانوستانه‌كانی نۆرماندیا كه له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئۆكراینا و رووسیا له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام درا، ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا DPA بڵاوی كرده‌وه دوای نزیكه‌ی ١٠ كاتژمێر له دانوستان لایه‌نی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی رایانگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی زۆر سه‌خت ئه‌نجام دراوه كه تیایدا به روونی بژارده‌ی چاره‌سه‌ری جۆراوجۆر و هه‌ڵوێستی جیاواز ده‌ربڕدراون".
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه كۆبوونه‌وه‌ی دواتر له مانگی ئاداردا ئه‌نجام ده‌درێت.
لایه‌نی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ته‌واوی به‌شداربووان پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتننامه‌ی مینسك و به‌رده‌وام ده‌بن له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه.
نوێنه‌ری رووسیا، دمیتری كۆزاك به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌تواندراوه تێڕوانینه جیاوازه‌كان یه‌ك بخه‌ن، گوتی: "رووسیا و ئۆكراینا جیاواز له‌یه‌كتر رێككهوتننامهكهیان راڤه كرد. ئیداره‌ی ئۆكراینا تێڕوانینی خۆی نه‌خسته روو له‌باره‌ی داهاتووی دۆنباس. هه‌شت ساڵه ئه‌مه وه‌ك نهێنییه‌ك ده‌هێڵێته‌وه".
كۆزاك پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پلانی ئاشتی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی و گوتی: "به‌ڵام له جێبه‌جێكردنی ماده‌كاندا ئۆكراینا ناچار ناكه‌ن".
نوێنه‌ری ئۆكراینایش، ئاندری یه‌رماك باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ رووی نه‌دا له بابه‌ته مشتومڕههڵگرهكان.
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئۆكراینا و رووسیا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئۆكراینا و رووسیا له ٢٦ی كانوونی دووه‌م له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام درا.