Nuri Aydın,Muhammed Kılıç
05 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2026
هامیڵتۆن ــ AA
ئەنجوومەنی نیشتمانیی موسڵمانانی كەنەدا، ڕەحنەی لە حكوومەت گرت بەهۆی ئەوەی نووسینگەی تایبەتی بە بەرەنگاربوونەوەی " ئیسلامۆفۆبیا" لەو وڵاتە داخستووە.
ئەنجوومەنەكە لە ڕاگەیاندراوێكدا نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە هەمبەر داخستنی نووسینگەی تایبەتی بە بەرەنگاربوونەوەی " ئیسلامۆفۆبیا" لە كەنەدا، هەروەها ڕەخنەشی لە حكوومەتی كەندا گرتووە كە بە بڕیارێك نووسینگەكەی داخستووە.
ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە كە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی " ئیسلامۆفۆبیا" دوای ڕووداوە تیرۆریستییەكەی ساڵی 2021 كە لە هەرێمی ئۆنتاریۆ لە كەنەدا ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار كەسی یەك خێزانی موسڵمان گیانیان لەدەستدا، لە كەنەدا كرابوویەوە.
ڕاشیگەیاندووە: "لەو کاتەوە ئیسلامۆفۆبیا لە سەرانسەری کەنەدا زیادی كردووە، لەبەر ئەوە هەست بە نیگەرانی دەكەین لەهەمبەر داخستنی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا لە كەنەدا".
هەروەها ئەنجوومەنی نیشتمانیی موسڵمانانی كەنەدا ڕاشیگەیاندووە كە لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی " ئیسلامۆفۆبیا".