Bayram Altuğ,123
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
جنێڤ – AA
لایه‌نگرانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر چالاكییه‌كی جه‌هه‌په كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كۆماریی توركیا له شاری گرینچین'ی كانتۆنی سۆڵۆتورن له باكووری سویسرا رێكخرابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌نگین ئۆزكۆچ و لێپرسراوی لقی ئیستانبوڵی جه‌هه‌په، جانان كافتانجیئۆغڵو له سه‌ر بانگهێشتی رێكخستنی جه‌هه‌په له سویسرا چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
چه‌ند خوله‌كێك مابوو بۆ ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كه له هۆڵێكی شاری گرینچین كه لایه‌نگرانی په‌كه‌كه به ژووركه‌وتن و سه‌كۆی هۆڵه‌كه‌یان داگیركرد.
لایه‌نگرانی په‌كه‌كه كه گروپێكی ١٠-١٥ كه‌سی ده‌بوون وێنه‌ی سه‌رده‌سته‌ی تیرۆر، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و ئاڵاكانی په‌كه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و ماوه ماوه ده‌كه‌وتنه مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌هه‌په.
كارمه‌نده ئه‌منییه‌كان بۆئه‌وه‌ی كرده‌ی نه‌خوازراو روونه‌دا، ئه‌ندامانی جه‌هه‌په‌یان بردنه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه.
له كاتی ههڵكوتانهسهرهكهدا سه‌دان ئه‌ندامی جه‌هه‌په له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه له چاوه‌ڕوانیدا بوون بچنه ژووره‌وه، ئۆزكۆچ و كافتانجیئۆغڵو'ش له دووره‌وه چاودێری پێشهاته‌كانیان ده‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌یان له هۆڵه‌كه كرده ده‌ره‌وه و رێوشوێنی ئه‌منییان گرته‌به‌ر چالاكییه‌كه كه ماوه‌یه‌ك دواكه‌وتبوو، ده‌ستی پێكرد.