Sinan Doğan
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
بۆگۆتا - AA
له دوای پێكدادانی نێوان گرووپه چه‌ته‌كان له ٢٩ی ئه‌یلوولی رابردوودا له گرتووخانه‌یه‌كی ئیكوادۆر و كوژرانی ١١٨ كه‌س له پێكدادانه‌كاندا، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی گرتووخانه‌كه ده‌ستیان كردووه به ژماره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه ده‌نگی ته‌قه له به‌شی نۆیه‌می گرتووخانه‌ی لیتۆراڵ له شاری گوایاكویل سەربە ویلایه‌تی گوایاس بیستراوه و تانك هێندراونه‌ته گرتووخانه‌كه.
تیمه‌كانی هێزی تایبه‌ت به بۆمبی ته‌ماوی چوونه‌ته ناو گرتووخانه‌كه و له ئاكامی به‌یه‌كدادان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گرووپه چه‌ته‌كاندا، پۆلیسێك و چه‌ندین حوكمدراو بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یه‌كه‌ی پزیشكیی دادوه‌ریی نیشتمانیی رایگه‌یاند، ته‌نها تواندراوه ناسنامه‌ی ٤١ كه‌س له ١١٨ حوكمدراوه كوژراوه‌كان ده‌ست نیشان بكرێت و ته‌رمی ٢١یشیان راده‌ستی كه‌سوكاریان كراونه‌ته‌وه.