Mahmut Geldi
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
بەیروت - AA
سوپای لوبنان رایگەیاند کە بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، ئاگر لە کۆگایەکی عەمبارکردنی رۆن و تایە لە بازاڕی ئازادی بەندەری بەیروت کەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.
هاوکات میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە کە ئەو ماددەی لە ئاگر کەوتنەوەکەدا، دەسووتێن مەترسیدار نین.
- تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت
لە چواری ئابی رابردوودا سەرەتا ئاگر لە کۆگای ژمارە ١٢ی بەندەری بەیروت کەوتەوە، پاشان تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز رووی دا کە هەموو شارەکەی هەژاند.
سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون باسی لەوە کردبوو کە تەقینەوەکە بەهۆی دوو هەزار و ٧٥٠ تۆن نیتراتی ئامۆنیۆمەوە روویداوە کە شەش ساڵە لە کۆگایەکی بەندرەرەکەدا، هەڵگیراوە.
لە تەقینەوەکەدا ١٩١ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش هەزار کەس برینداربوون و چەند کەسێکیش بێ سەروشوێن بوون.
بەهۆی زیادبوونی گومانەکان و ورووژاندنی پرسیارگەلێک لەبارەی هەڵبژاردنەکان، خەڵکی لوبنان رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ساز کرد و داوای بەسزاگەیاندنی بەرپرسیارانی تەقینەوەکەیان کرد.
لە سێیەم رۆژی خۆپیشاندانەکاندا، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەسسان دیاب لە ١٠ی ئابدا دەستی لەکارکێشایەوە.
سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون لە ٣١ی ئابدا مستەفا ئەدیب-ی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
لوبنان کە رووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئابووریی بووەتەوە لە مێژووی خۆیدا، بەو تەقینەوەیەی کە لە بەندەری بەیروت روویدا کەوتووەتە دۆخێکی سەختترەوە.