Barış Seçkin,Zafer Fatih Beyaz
30 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
رۆما – AA
لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20 كه سه‌ركرده‌ی ٢٠ له وڵاته هه‌ره گه‌شه‌كردووه‌كانی جیهان و نوێنه‌رانی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه له رۆما'ی پایته‌ختی ئیتاڵیا ده‌ستی پێ كرد.
لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20 كه ئیتاڵیا سه‌رۆكایه‌تی كاتی G20 ده‌كات، به پێشوازیكردن له میوانه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، ماریۆ دراگی كه ئه‌و میوانداری لووتكه‌كه ده‌كات له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی نوڤۆلا له رۆما ده‌ستی پێ كرد.
دراگی له به‌رده‌گا پێشوازی كرد له یه‌ك به یه‌كی میوانه‌كان كه یه‌كێك له‌وان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه.
سه‌ركرده‌كان له رۆژی یه‌كه‌می لووتكه‌كه‌دا به‌شداری له دانیشتنی "ئابووری جیهانی و ته‌ندروستی جیهانی"دا ده‌كه‌ن.
له میانی لووتكه‌كه‌دا تاوتوێی زیندووبوونه‌وه‌ی ئابووری له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، هه‌ڵمه‌ته‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین و پێشهاته ته‌ندروستییه‌كان له‌سه‌رده‌می ئه‌و په‌تایه‌دا تاوتوێ ده‌كرێن.
به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌كه رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ له رۆما گیراونه‌ته به‌ر. به‌شێكی به‌رچاوی ناوچه‌ی EUR كه لووتكه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت به رووی هاووڵاتییاندا داخراوه. به درێژایی ماوه‌ی لووتكه‌كه پێنج هه‌زار و ٣٠٠ كارمه‌ندی ئه‌منی ئه‌ركدار ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك ژینگه‌پارێزی گه‌نج به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك شاڕێی كریستۆف كۆڵۆمبس كه یه‌كێكه له‌و رێگا سه‌ره‌كییانه‌ی ناوچه‌ی EUR به ناوجه‌رگه‌ی شاره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه داخست. هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ستیان وه‌ردایه گردبوونه‌وه‌كه و رێگاكه‌یان به رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا كرده‌وه.