Muhammed Semiz
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2022
تەڕابلوس - AA
لیبیا، بەشێوەی خۆبەخش ١٦٥ کۆچبەری نێجیری ناردەوە بۆ وڵاتەکەیان.
سەرۆکی ئیدارەی سنوورداش کردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میسراتا، حسێن ئەمین تورکی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی ئاشکرا کرد کە کۆچبەرە نێجیرییەکان بە هەماهەنگی و هاوکاری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ١٦٥ کۆچبەری نێجیری بە شێوەی خۆبەخش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میسراتاوە نێردراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نیامەی لە نێجیریا.
پێشتریش لە سێی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا ٩١ کۆچبەری نێجیری لە لیبیاوە سنوورداشی نێجیریا کرابوونەوە.