Cüneyt Karadağ,Rewa Mahmood Hasan
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
بەرلین-AA
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەیکۆ ماس رایگەیاند کە بڕیاری تایبەت بە درێژ کردنەوەی ماوەی ئەرکی سەربازانی ئەڵمانی کە لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە سووریان، لەلایەن ئەنجوومەنی فیدڕاڵییەوە دەدرێت.
هەیکۆ ماس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ لە بەرلین چاویان بەیەک کەوت و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان رێکخست.
ماس دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن داوا لە ئەڵمانیا کرابێت بۆ پشتگیری ئاسمانی لە ناوچەی ئارام کە هەوڵی دروست کردنی دەدرێت لە لایەن ئەمریکاوە لە سووریا گوتی، "بڕیاری ئەمریکا بۆ مانەوەمان لە ناوچەکە بۆ پشتگیری ئێمەی خۆشحاڵ کردووە. بەڵام دواتر کە کاتی هات لە ئەنجوومەنی فیدراڵی بڕیاری لەسەر دەدرێت، ناتوانم بەڵێنی پشتگیرییەکی ئاشکرا بدەم ئێستا".
ماس ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ پۆمپیۆ لەبارەی ئێرانەوە قسەیان کردووە و رایگەیاند کە ئەمریکا و ئەڵمانیا لەبارەی سیاسەتەکانی ئێرانەوە هەمان ئامانجیان هەیە و دووپاتی کردەوە لەبارەی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی ئێران و پرۆگرامی مووشەکی بالیستییەوە هەمان بۆچوونیان هەیە لەسەر ئەو وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد کە ئەمریکا و ئێران ناوبەناو لەبارەی ئێرانەوە جیاوازیان هەیە بەڵام لەبارەی ئامانجەکانەوە هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەیە.
ماوەی سێ ساڵە ئەڵمانیا لەرێی فڕۆکەی تۆرنادۆ و فڕۆکەی تایبەت بە پڕکردنەوەی بەنزینی فڕۆکە جەنگییەکان پشتگیری لە هاوپەیمانی دژی داعش دەکات. ئەرکی ئەو هێزە ئەڵمانییە کە لە ئوردن جێگیر کراون لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا کۆتایی دێت. پێش ئەو وادەیە دەبێت ماوەی مانەوەی هێزەکان درێژ بکرێتەوە.