Cüneyt Karadağ,Muhammet Ali Kemal
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2018
میونخ - AA
لە ئەڵمانیا ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی نهێنیی سۆشیالیستیی نەتەوەیی NSUی نیۆ نازی، بیت شایپێ کە ١٠ هاووڵاتیی کوشتووە و هەشتیان تورکن، کاری تەقینەوەی ئۆتۆمبیل و بڕینی بانکی ئەنجامداوە، سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
سەرۆکی تیمی دادگاییکردن لە دادگای باڵای میونخ، مانفرێد گۆزڵ لە دانیشتنی ژمارە ٤٣٨دا لەو دۆسیەیەی کە ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە سەرۆکایەتی دەکات، بڕیارەکەی راگەیاند.
تیمی دادگاییکردن سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر بیت شایپێ-دا سەپاند بە تاوانی ئەوەی کە هاوبەشی تاوانەکانی NSUە و ئەندامی رێکخراوەکەیە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.