Sangar Hamad Azeez
08 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
رۆژهەڵاتی غۆتا - AA
لە ناوچەی رۆژهەڵاتی غۆتا کە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە گەمارۆ دراوە، پرۆتیستۆی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ستافان دیمیستورا و بەشار ئەسەد کرا.
هاووڵاتیانی ناوچەی رۆژهەڵاتی غۆتا، کاردانەوەی توندیان نیشاندا بەرامبەر بەو لێدوانەی دیمیستورا کە سەبارەت بە جەنگی سووریا کردبووی کاتێک گوتبوی کەوا ئۆپۆزسیۆنی سووریا جەنگەکەی دۆڕاند و بەشار ئەسەد رۆژ لەدوای رۆژ بەهێز تر دەبێت.
جیا لەمەش لە خۆپیشاندانەکە هاووڵاتیان داوایان دەکرد کە رژێمەکەی ئەسەد دادگایی بکرێت بەهۆی ئەو کۆکوژيیەی کە لە راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دڵنیایی کراوەتەوە لە ناوچەی خان ئەشەیخوون.
خۆپیشاندەران رایانگەیاند کە دیمیستورا وەک بڵیی پارێزەری بۆ ئەسەد بکات و کەی بەشار ئەسەد تۆمەتبار بکرێت ديمیستورا بە راگەیاندنەکانی بارودۆخەکە دەشێوێنێت.