Ayşe Şensoy Boztepe
30 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ قفڵ، دوای دەستنیشانکردنی شەش تیرۆریستی پەکەکە، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە، "هێزەکانی سوپای تورکیا بێ پسانەوە بەردەوامن لە پاککردنەوەی تیرۆر لە باکووری عێراق".
بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ قفڵ، شەش تیرۆریستی پەکەکە دەستنیشان کراون و دواتر بە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە چالاکی خراون و ڕاشیگەیاندووە، "بە پێداگرییەوە هەتا دوایین تیرۆریست لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن".