İsmet Karakaş
04 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی نۆ تیرۆریستی پەکەکەی لە باکووری سووریا و عێراق ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد سوپای تورکیا بەو هێزەی لە گەلی تورکیاوە وەریدەگرێت بە توندی بەردەوامە لە ڕاماڵینی تیرۆریستان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هەشت تیرۆریستیی پەکەکە کە لە ناوچەکانی قەندیل و ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق بەدیکران، لەگەڵ تیرۆریستێکی پەکەکە/یەپەگە لە ناوچەی قەڵغانی فورات لەچالاکی خران. پێداگرانە بەردەوامین لە لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا''.