Zafer Fatih Beyaz
08 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکی خاڵدا لە ناوچەی خواکورک لە عێراق تیرۆریستێکی پەکەکە/کەجەکەی بەناوی سەردار سۆنمەز لەچالاکی خست، کە ناوە نهێنییەکەی "عەزیز گابار"ە و لە ئامادەکارییدابووە بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەی بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت بۆی دەرکەوتووە تیرۆریست سۆنمەز کە بە تاوانی تیرۆر بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە، بە نیاز بووە هێرشی تیرۆریستیی بکاتە سەر بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی خواکورک.
تیرۆریست سەردار سۆنمەز کە بە فەرمانی بەناو بەڕێوەبەرانی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە دزەی کردووەتە ناوچەی بنکەی خواکورک بۆ ئەنجامدانی کاری چاودێری و پشکنین و بە چەکی نیشان شکێن هێرش ئەنجام بدات، لە کاتی ئامادەکارییدا بۆ کردە تیرۆریستییەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لەچالاکی خرا.
تیرۆریست سەردار لە ساڵی ٢٠١٤دا پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەوە کردووە و ، لە ساڵی ٢٠١٥دا چووەتە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق و مەشقی ئایدۆلوجی و کارکردنی بە چەک وەرگرتووە و، لە ساڵی ٢٠١٨دا چالاکی لە قەندیل ئەنجامداوە و دوایین جاریش لە خواکورک بەشداری لە کردەی تیرۆریستییدا کردووە.