Mümin Altaş
16 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی ١٤ تیرۆریستیی پەکەکەی لە باکووری عێراق ڕاگەیاند، لەوانەش نۆیان لە ناوچەی گارا و پێنجیان لە ناوچەی خواکورک.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە سوپای تورکیا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی لە ڕۆژانی ٩-١١ی تشرینی یەکەم کرانە سەر باکووری عێراق ١٤ تیرۆریستیی پەکەکە لەچالاکی خران، لەوانەش نۆ تیرۆریستیان لە ناوچەی گارا و پێنج تیرۆریستیان لە ناوچەی خواکورک. پێداگرین بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا".