Oğuzhan Sarı
13 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی پێنج تیرۆریستیی پەکەکەى لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە ناوچەی ئاسۆس لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە بەردەوامی هەڵمەتەکانی سوپای تورکیا کرد بۆ خاپوور کردنی لانەکانی تیرۆر لە باکووری عێراق.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە هاتووە: "پێنج تیرۆریستی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا بۆ سەر ناوچەی ئاسۆس لەچالاکی خران. بەرەنگاربوونەوەمان دژ بە تیرۆریستان بە شێوەیەکی کاریگەر و پێداگرانە بەردەوام دەبێت".