Ömer Faruk Yıldız,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
كوالالامپور - AA
پازدەههمین پادشای مالیزیا، سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م كه ساڵی 2017 وه‌ك پادشا ده‌ستبه‌كاربوو، بووه یه‌كه‌م پادشای ئه‌و وڵاته کە به‌رله‌وه‌ی پێنج ساڵی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ته‌واو بكات، ده‌ستبه‌رداری پاشایه‌تی ببێت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی مالیزیا بڵاوبووه‌ته‌وه، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی كۆنفرانسی دیاریكردنی پادشای مالیزیا كۆببنه‌وه.
له‌ئێستادا پادشای ویلایه‌تی پێراك، سوڵتان نازرین به‌وه‌كاله‌ت ئه‌ركی پادشایه‌تیی مالیزیا به‌ڕێوه‌ده‌بات له نه‌بوونی سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌مدا.
به‌رپرسانی كۆنفرانسی مالیزیا كه له پادشاكانی نۆ ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته پێكهاتووه، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پادشا كۆده‌بنه‌وه و به‌بڕیارێكی هاوبه‌ش له‌نێو خۆیاندا پادشایه‌كی دیكه هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌گوێره‌ی یاساكان، پادشایه‌تیی مالیزیا له‌نێو ئه‌ندامانی كۆنفرانسه‌كه‌دا بۆ هه‌ر نۆ ویلایه‌ته‌كه به نۆره دیاری ده‌كرێت. ئه‌و كه‌سه‌ی كه نۆرەی خۆیه‌تی دەبێتە پادشای مالیزیا، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی بچووك بێت، یان له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت، یان خۆی ئاره‌زووی نه‌كات، به پادشا هه‌ڵنابژێردرێت.
هه‌ڵبژاردنی پادشای نوێی مالیزیا، سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێكه‌وه ده‌بێت له نێو كۆنفرانسه‌كه‌دا و دواتر به‌كۆی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت.