Dmitri Chirciu
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
مۆسکۆ - AA
مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی ''پێداگریی هاوپەیمانی-٢٠٢٢''ی رووسیا و بێلاڕووس، لە خاکی بێلاڕووس دەستی پێ کرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، چەند یەکەیەکی سەربازیی سوپای بێلاڕووس و چەند یەکەیەکی ناوچەی سەربازیی خۆرهەڵاتی سوپای رووسیا بەشداری لە مانۆڕی سەربازیی ''پێداگریی هاوپەیمانی-٢٠٢٢''دا دەکەن.
مانۆڕەکە کە دوو سیستمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی S-400 و Pantsir-S لەگەڵ ١٢ فڕۆکەی جەنگیی Su-35ی رووسی تیایدا بەشدارن، لە بنکە ئاسمانییەکانی ئۆبوز لێسنۆڤسکی، ئۆسیپۆڤیچسکی، بریستسکی، گۆجسکی، پۆلیگۆنەکانی دۆمانۆڤسکی و بارانۆڤیک، لونینێتس، لیدا، ماچۆلیشچی لە خاکی بێلاڕووسدا بەڕێوە دەچێت.
مانۆڕەکە کە هێزە سەربازیەکانی هەردوو وڵات چاودێری دەکەن، بە ئامانجی "رێگریکردن لە هێرشی دەرەکی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پاراستنی سنوورەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی یەکگرتوو" رێکخراوە.
لە ژێر رۆشنایی ئەو رێککەوتنەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین و سەرکۆماری بێلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ لە کانوونی یەمەکی ٢٠٢١دا ئەنجامیاندا، مانۆڕەکە رێکخراوە و تا ٢٠ی شوبات بەردەوام دەبێت.