Muhammet Ali Kemal
03 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2015
مه‌درید
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی خولی لالیگای ئیسپانیا له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ مه‌راسیمێکی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌که سازکرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو 324 جار به جلی یانه‌که‌وه تۆڕی گۆڵی هه‌ژاندووه و بووه‌ته ئه‌و یاریزانه‌ی که زۆرترین گۆڵی له مێژووی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریددا تۆمار بکات.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌مه‌به‌ستی رێزلێنان له رۆناڵدۆی پرتوگالی ته‌مه‌ن 30 ساڵ که له‌یانه ئیسپانییه‌که له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا حه‌وت نازناوی بردووه‌ته‌وه، مه‌راسیمێکی سازکرد که سه‌رۆکی یانه‌که فلۆره‌نتینۆ پیرێز و به‌رپرسانی یانه‌که و راهێنه‌ر رافائیل بێنیتێز و یاریزانان به‌شدارییان کرد.
له‌مه‌راسیمه‌که‌دا که دایکی و منداڵه‌که‌ی له یاریگاکه به‌شدارییان تێدا کرد، کریستیانۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌ر شاشه‌یه‌کی گه‌وره ته‌ماشای جوانترین ئه‌و گۆڵانه‌ی کرد که‌له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تۆماری کردوون. دوای مه‌راسیمه‌که رۆناڵدۆ گوزارشتی له هه‌ستی خۆی کرد و گوتی: "یه‌که‌مجار که ئه‌م جلانه‌م له‌به‌ر کرد، هه‌رگیز بیرم له‌شتێکی له‌وجۆره نه‌کردبوویه‌وه. هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌کردبووه‌وه که دی ستیفانۆی کۆچکردوو و هاوڕێم رائول تێبپه‌ڕێنم. ئه‌گه‌ر هاوڕێ یاریزانه‌کانم نه‌بوونایه، هه‌رگیز نه‌ده‌گه‌یشتمه ئه‌م ژمارانه و ئه‌م سه‌رکه‌وتنه''.