Sarmand Hameed
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
دۆحە - AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی سەرەخۆشی خۆی بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیاند بەهۆی کەوتنەوەی قوربانی لە بوومەلەرزەکەی پارێزگای ئیزمیر.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، میری قەتەر پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە سەرکۆماری تورکیا گەیاندووە بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتیی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر خواستووە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بە گوڕی ٦.٦ پلە ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای تورکیا روویدا تاوەکو ئێستا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤١٩ کەسی دیکە برینداربوونە.