Melike Pala
04 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
کۆمپانیای تەکنەلۆجیا مێتا کە خاوەنی ئینستاگرام و فەیسبووکە لە شەشی تەمووزدا، پلاتفۆڕمی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی سریدس "Threads" دەکاتەوە کە دەبێتە رکابەری تویتەر.
بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، پێشبینی دەکرێت لەو ئەپڵیکەیشنە خۆڕاییەدا، هیچ سنوورێک بۆ ژمارەی ناوەڕۆکەکان دانانرێت.
لە کاتێکدا لێکچوونی پلاتفۆرمە نوێیەکە لەگەڵ تویتەر بووەتە جێگەی سەرنج، مێتا ئاماژەی بەوە کرد کە "Threads" دەبێتە ئەپڵیکەیشنێکی چاتی نووسین.
ئەپڵیکەیشنی "Threads" کە لە رێگەی ئەپ ستۆرییەوە دادەبەزێندرێت، دەتوانرێت لە رێگەیەوە دەست بگات بە زۆرێک لە داتاکانی وەک زانیاری شوێن، بەرهەمە کڕدراوەکان و مێژووی ئینتەرنێت.
لەلایەکی دیکەوە "Threads" یەکەم ئەپڵیکەیشن نییە کە بووەتە رکابەری تویتەر.
ئەپڵیکەیشنەکانی "Truth Social" کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خاوەندارێتیی دەکات، لەگەڵ "Mastadon" و "Bluesky" وەک رکابەری تویتەر دروستکران.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئەپڵیکەیشنە کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، مارک زوکەربێرگ پشتیوانی دارایی دەکات، ببێتە رکابەری راستەقینەی تویتەر.