Zana Natık Kerem
09 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2024
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق، نەسیر مەمدۆف دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان باکۆ و ھەولێر-یان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق، نەسیر مەمدۆف کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، نەسیر مەمدۆف بانگھێشتی مەسرور بارزانی کردووە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیھانی ئاووھەوا (COP29) کە بڕیارە ئەمساڵ لە باکۆ پایتەختی ئازەربایجان ببەسترێت.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پەرەپێدان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، ھەروەھا ھەنگاوەکانی کردنەوەی کۆنسولخانەی گشتیی ئازەربایجان لە ھەولێر و دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان باکۆ و ھەولێر تاوتوێ کراون.
باسی لەوەش کردووە کە مەسرور بارزانی لە میانی دیدارەکەدا، خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپات کردووەتەوە.