Heman Hussein Yaseen
09 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2024
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمیی بەرەو بەحرێنە بەڕێکەوت و سەردانەکەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
حکوومەتی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرێن بەڕێکەوت.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئامانجی سەردانەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەحرێنە، ھەروەھا تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەمیانییدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرێن کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی سووریا دەکات.
ئەوەش ڕاگەیاندراوە کە ئەم سەردانە بەشێکە لە ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بۆ پەرەپێدان و بەھێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ھەرێم، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.