Heman Hussein Yaseen
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی کرد لە کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە ھەولێر، رۆبێرت پالادینۆ.
ماڵپەری فەرمی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا کە کۆنسوڵی پێشووی ئەمریکا لە ھەولێر، رۆبێرت والەر ئامادەی بووە، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی ھەرێم تاوتوێ کراوە.
ههواڵهكه ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە دیدارەکەدا، کۆنسوڵی نوێی ئەمەریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی خوازیاره ههرێمی كوردستان بههێز و یەکڕیز بێت و ئەمریکا ھەردەم رێزی بۆ ئیرادە و خۆڕاگریی گەلی کوردستان ھەبووە و راشیگەیاندووە کە واشنتۆن بە نیگەرانییەوە سەیری تەحەدیاتی سیاسیی و ئەمنیی بەردەم عێراق دەکات.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پڕەنسیپەکانی پێکەوەژیان و ئازادی و یەکسانیخوازی وەک زەمینەیەک بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن کراوەتەوە.
باسی لەوەیش کردووە کە مەسعود بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کۆنسوڵی پێشووی ئەمریکای لە ھەولێر کردووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنسولی نوێی ئەمریکا خواستووە لە ئەرک و کارەکانیدا.