Muhammet Ali Kemal
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
قودس- AA
لە پرسەنامەکدا کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکایەتیی وەزیرانی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، ناتانیاهو و سارای هاوسەری بۆ کۆچی دوایی شیمۆن پێرێز خەمێکی قووڵ دایگرتوون.
لە پرسەنامەکدا باس لەوەشکراوە کە سەرۆکوەزیران بۆ کۆچی دوایی پێرێز ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کابینەی حکوومەتەکەیدا دەکات و روونکردنەوەیەکیش بڵاودەکاتەوە.
لای خۆیەوە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، گادی ئەیسنکۆت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە ''پێرێز هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو ئیسرائیل‌دا بەسەربرد و لەهەر ئەرکێکدا بووبێت، ئاسایشی نیشتمانیی لەبەرچاو گرتووە''.
حەوت ساڵ لەمەوبەر لە دانیشتنێکی تایبەت بە کەرتی غەززە لە کۆڕبەندی داڤۆسدا، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبەرامبەر بەرزکردنەوەی دەنگی سەرکۆماری ئیسرائیل، شیمۆن پێرێزدا، رایگەیاندبوو ''دەنگت زۆر بەرزە. تەمەنت لە تەمەنی من زیاترە، لەبەرئەوە بەرزیی دەنگت پێویستییەکی سایکۆلۆجیی تاوانبارییە. من دەنگم ئەوەندە بەرز نابێت. ئەمە بەوشێوەیە بزانە. کاتێک باس دێتە سەرباسی کوشتن، ئێوە باش شارەزای کوشتوبڕن. زۆرچاک دەزانم چۆن تەقەتان لەو منداڵانەی کەنار دەریا کرد و کوشتتانن''.
هەریەک لەبڕینی گوتەکانی بەڕێوەبەری دانیشتنەکە لەکاتی وەڵامدانەوەی رەخنەکانی پێرێزدا و کاردانەوەی ئەردۆغان بەوەی گوتبووی ''بۆ من داڤۆس کۆتایی هاتووە، جارێکی دیکە نایەمەوە داڤۆس'' و بەکارهێنانی دەستەواژەی ''وەن مینت'' - یەک خولەک و جێهێشتنی هۆڵەکە، ژمارەیەک هەڵوێستی مێژوویی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سه‌رۆکی پێشووی ئیسرائیل، شیمۆن پێرێز له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا به نه‌خۆشیی جه‌ڵته‌ی مێشك كۆچی دوایی كرد، كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
پێرێز كه له ساڵی 2007ه‌وه تا 2014 سه‌رۆکی ئیسرائیل بوو، 13ی ئهیلوول تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك هات و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه. راگه‌یه‌نرا دوێنێ به‌هۆی خراپتربوونی باری ته‌ندروستییه‌وه، پێرێز بێهۆشكراوه و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردنی بۆ دانراوه.
شیمۆن پێرێز له‌ساڵی 1923دا له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بیلارووسیا هاتووه‌ته دنیاوه و ساڵی 1934 كۆچی کردووە بۆ فه‌ڵه‌ستین كه ئەو کات له‌ژێر ئینتیدابی بەریتانیادا بوو.
پێرێز بۆماوه‌ی 48 ساڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئیسرائیل بووه و پۆسته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی دەوڵەتی ئیسرائیلی وه‌رگرتووه.
ئەو ساڵی 2014 پۆستی سه‌رۆكی دەوڵەتی ئیسرائیلی بۆ ریوڤێن ریڤلین به‌جێهێشت.