Kasım İleri
14 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی توركیا كه له باكووری سووریا دژبه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ستیپێكردووه، رایگه‌یاند ''ناتوانین له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژبه توركیا جه‌نگێك ههڵبگیرسێنین كه هاوبه‌شێكی ماوه زۆری ناتۆمانه و هه‌ر له كۆریاوه تا ئه‌فغانستان به‌یه‌كه‌وه جه‌نگاوین. ره‌وشێكی له‌و شێوه‌یه به‌لای ئێمه‌وه جێگه‌ی باس نییه''.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی فۆكس نیوز، ئێسپه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی كرد.
مارک ئێسپه‌ر باسی له‌وه كرد كه توركیا خۆی خستووه‌ته دۆخێكی زۆر خراپه‌وه و رایگه‌یاند ''سه‌ره‌ڕای تانه‌كانمان ئێستا ده‌زانین كه توركه‌كان زیاتر ده‌چنه قوڵایی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا نیازیان بوو، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌و خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات فراوانتر ده‌كات كه ئه‌وه‌یش له‌و ٣٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه له ناوچه‌ی ئارامیه‌ی قوڵتره و ده‌گاته نزیكه‌ی ٤٤٠ كم. له هه‌مان كاتدا ده‌بینین كه هه‌سه‌ده له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رووسه‌كان و سوورییه‌كان كردووه. ئه‌وه‌یش سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌خاته نێوان سوپای سووریا-رووسیا كه به‌وه‌ر باكوور ده‌چن و سوپای تورك كه به‌ره‌و باشوور ده‌چێت. ئه‌وه ئێمه ده‌خاته ره‌وشێكی زۆر خراپه‌وه و ئاسایشی سه‌ربازانمان به‌لای منه‌وه كاری له‌پێشینه‌یه''.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، باسی له‌وه كرد كه ره‌وشی باكووری سووریا ئاڵۆز ده‌بێت و رایگه‌یاند ''گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ربازانمان كه ژماره‌یان له هه‌زار كه‌متره به شێوه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناو گۆڕه‌پانه‌كه جیابكه‌ینه‌وه و له ناوچه‌كه بیانكێشینهوه. نامه‌وێت لێره‌دا به‌روارێك دیاری بكه‌م، رووداوه‌كان له‌وێ به سه‌عات ده‌گۆڕێت''.
مارک ئێسپه‌ر باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ناتوانێت رێگری بكات له هێزه‌كانی تورك كه ١٥ هه‌زار سه‌ربازن و پشتیوانی ده‌كرێن به هێزه‌كانی میكانیكی، هێزه‌كانی تۆپهاوێژ و هاوه‌ن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌وڵیان داوه له دانوستاندا توركیا قایل بكه‌ن و پێیانوابووه له‌و باره‌یه‌وه به‌ره‌وپێشچوون، به‌ڵام ئه‌وه به‌و شێوه‌یه نه‌بووه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه به‌ره‌نگاری توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێكی زۆر و توركیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پرۆتێستۆی رێككهوتنمانی كرد له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه له‌باره‌ی داعش.
مارک ئێسپه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتێک به‌رپرسانی ئه‌مریكا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی تورك خۆی كردووه هه‌ستیان به به پێداگریی توركیا كردووه و رایگه‌یاند ''باسمان له‌وه كرد كه پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وی توركیادا دانه‌نێین''.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا گوتیشی: ''ناتوانین له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژبه توركیا جه‌نگێك ههڵبگیرسێنین كه هاوبه‌شێكی ماوه زۆری ناتۆمانه و هه‌ر له كۆریاوه تا ئه‌فغانستان به‌یه‌كه‌وه جه‌نگاوین. ره‌وشێكی له‌و شێوه‌یه به‌لای ئێمه‌وه جێگه‌ی باس نییه''.