Sibel Morrow
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٣٩ دۆلار و ٣٧ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ٤٠ دۆلار و ٧٩ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٠٨ی ئەمڕۆ نرخەکەی بەڕێژەی سەدا ٠،٠٩ دابەزی و گەیشتە ٤٠ دۆلار و ٧٥ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٧ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئینستیتۆی نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی بازرگانیی ئەمریکا، سێ ملیۆن بەرمیل زیادی کردووە، ئەمەیش ئەوە نیشان دەدات کە لەو وڵاتە خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە بەو هۆیەوە نرخەکەی دابەزیوە.
لەلایەکی دیکەیشەوە نزیکبوونەوەی کاتی پشکنینی وەرزانەی پاڵاوگاکانی نەوت لە سەرتاسەری جیهاندا وای کردووە کڕینی نەوت کەم بکات و ئەمەیش بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست کردووە.