17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب - AA
به هۆی هێرشی چڕی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌و گرووپه تیرۆریستانه‌ی ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات بۆ سه‌ر گونده‌واری خۆرئاوا و باشووری حه‌له‌ب كه ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی ١٣ هه‌زار كه‌سی دیكه ئاواره‌بوون.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردان له سووریا، كه كار له‌سه‌ر داتاكانی كۆچ له ناوچه‌كه ده‌كات، وه‌رگیراوه، له ئاكامی ئه‌و هێرشانه كه رووسیاش پشتیوانییكردووه له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له خان عه‌سه‌ل، كه‌فر ناها و عه‌ن جارا كۆچ ده‌ستیپێكردووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، ١٢ هه‌زار و ٨٨٤ هاووڵاتیی كه له دوو هه‌زار و ٣٨٦ خێزان پێكهاتوون ئاواره‌بوون.
له كاتێكدا به‌شێكی زۆری ئاواره‌كان روو له ناوچه‌كانی نزیك له هێڵی سنووریی توركیا ده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان روو له ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون ده‌كه‌ن.