Yusuf Hatip,reva haci
07 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
برۆكسل- AA
ریپۆرته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئانگه‌س كالامارد ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعودی جه‌مال خاشقچی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سعوودیه‌وه ئه‌نجام دراوه‌و راشی گه‌یاند ''به‌ڕوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا(له كوشتاری خاشقچیدا) به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و گشتگیر و بێلایه‌ن و شه‌فاف له‌لایه‌ن سعودیه‌وه به‌لارێدا براوه.''
ریپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان کالامارد له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوسی سعوودی جه‌مال خاشقچیه‌وه راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان بڵاو كرده‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت "له ئه‌نجامی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كۆم كردوونه‌ته‌وه له‌كاتی ئه‌ركه‌كه‌مدا له توركیا، ده‌ریده‌خه‌ن كه خاشقچی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سعوودیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی بێبه‌زه‌ییانه كه پێشتر پلانی بۆ دارێژراوه، كوژراوه''.
كالامارد ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كوشتنی خاشقچیدا یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێلكراون و ده‌ڵێت، ''به‌ڕوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا (له كوشتاری خاشقچیدا) به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و گشتگیر و بێلایه‌ن و شه‌فاف له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه به‌لارێدا براوه''.
ریپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئانگه‌س كالامارد سوپاسی توركیای كرد بۆ پشتگیری كردن لێی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی تایبه‌ت به پرسی لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی خاشقچی.