Betül Yürük
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
نیویۆرك – AA
به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ رایگه‌یاند ٦-١٠ هه‌زار ئه‌ندامی داعش له سووریا و عێراق هه‌ن.
ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به‌رده‌وامن بۆسه‌ر ئاسایش و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی و گوتی: "وێڕای له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده و زیانبه‌ركه‌وتنه‌كانی رابردوو، كه‌چی داعش سه‌رله‌نوێ خۆی رێك خستووه‌ته‌وه و چالاكییه‌كانی زیاد كردووه له ناوچه‌كانی پێكدادان، ٦-١٠ هه‌زار ئه‌ندامی داعش هه‌ن له سووریا و عێراق".
ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی گرووپه‌كانی دیكه‌ی سه‌ربه داعش به خێرایییه‌كی هه‌راسانكه‌ر له گه‌شه‌سه‌ندندان، هۆشداری دا له‌وه‌ی زیادبوونی چالاكییه‌كانی ئه‌م گرووپانه به تایبه‌ت له ناوه‌ڕاست، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئه‌فریقا ئاكامی زۆر مه‌ترسیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس مه‌زه‌نده ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ٢٥-٥٠ ملیۆن دۆلار بێت.